داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تۆ كه‌سێكی گه‌شبینیت یا ره‌شبین؟ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ببینه‌


به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌شبینانه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕووداوه‌كان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و مردنی ناوه‌خت زیاتره‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌شبینانه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕووداوه‌كان ده‌بنه‌وه.

توێژه‌ره‌وانی‌ فنله‌ندا له‌ پاش توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دوو هه‌زار و 267 كه‌س ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه‌ كه‌ گه‌شبینی و ڕه‌شبینی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ باری ته‌ندروستی مرۆڤدا هه‌یه‌، به‌جۆرێك فشاری خوێن لای كه‌سه‌ ڕه‌شبینه‌كان به‌رزتره‌  به‌به‌راورد به‌ كه‌سه‌ گه‌شبینه‌كان, ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك. به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سانی ڕه‌شبین به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 19 ئه‌گه‌ری زوو مردنیان زیاتره‌ وه‌ك له‌ كه‌سانی گه‌شبین.

هه‌ر به‌ پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌سه‌ ڕه‌شبینه‌كان دووهێنده‌ی گه‌شبینه‌كان دووچاری نه‌خۆشی و گرفتی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه‌وه‌ و زیاتر سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی زیاتره‌ به‌ڵام به‌رگری له‌شی كه‌سه‌ گه‌شبینه‌كان باشتر و به‌هێزتره‌ به‌به‌راورد به‌ كه‌سه‌ ڕه‌شبینه‌كان.

هاوكات له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وانه‌ی ڕه‌شبینن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشیی پاركنسن كه‌  نه‌خۆشییه‌كی ماسوولكه‌یییه‌ و نه‌خۆش له‌شی ڕه‌ق ده‌بێت و ناتوانێت به‌باشی بڕوات له‌ سه‌دا 50 له‌ كه‌سانی‌ گه‌شبین زیاتره‌.


1610 جار خوێندراوەتەوە
22/11/2016

بابەتی زیاتر