داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

درۆگبا له‌ كۆتایی وه‌رزدا یانه‌كه‌ی‌ جێده‌هێڵێت


دی دیه‌ درۆگبای ئیڤواری و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی چێڵسی رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆتایی وه‌رزدا یانه‌ی مۆنتریالی كه‌نه‌دی به‌جێده‌هێڵێت له‌ دوای كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

درۆگبای ته‌مه‌ن 38 ساڵ كه‌ له‌ هاوینی 2015 په‌یوه‌ندی كرد به‌ یانه‌ی مۆتریالی كه‌نه‌دیه‌وه‌ له‌ باره‌ی داهاتووی خۆی رایگه‌یاند ل كۆتایی وه‌رزدا بۆنده‌كه‌م كۆتایی پێدێت و جارێكی دیكه‌ ناگه‌ڕێمه‌وه‌، ده‌مه‌وێت هه‌موو شتێك به‌ باشی و به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت تا ئه‌و كاته‌، سوپاسی هانده‌ران و ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێی به‌خشیم.

درۆگبا وه‌رزی رابردبوو سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئه‌مریكی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی یانه‌كه‌دا، له‌ ماوه‌ی رابردووشدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌كه‌ و ئیداره‌ هه‌بوو، پێشبینیش ده‌كرێت بڕیاری نوێنه‌كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌كانییه‌وه‌ بێت.


291 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2016

بابەتی زیاتر