Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌ باڵای‌ ئیسپانیا داوای‌ دووساڵ سزادانی‌ نیمار ده‌كات


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگای باڵای ئیسپانیا  داوای سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی  بۆ نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی ده‌ركرد.

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی دادگاكه‌ ئاشكرایكردووه‌، نه‌یمار له‌ ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ سانتۆسه‌وه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ فێڵی كردووه‌ بۆ پێدانی باج و به‌و هۆكاره‌ش پێویسته‌ سزای دوو ساڵی زیندانی و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ببژێرێت.
كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ به‌رشه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ دادگای ئیسپانیا هه‌یه‌و پێشتر سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، فێل له‌ گرێبه‌سته‌كه‌دا كراوه‌، كه‌ گرووپی كۆمپانیاكانی دی ئای ئێسیش خاوه‌نی له‌ سه‌دا چلی مافه‌كانی گرێبه‌ستی نه‌یمار بووه‌، ئه‌وكاته‌ی هێشتا ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یانه‌ی سانتۆسدا بووه.

هاوكات خۆسیه‌ بیرالێسی‌ داوه‌ر داوای‌ كردووه‌ كه‌ ساندرۆ رۆسێلی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ سزا بدرێت ویانه‌كه‌ش به‌بڕی‌ هه‌شت ملیۆن و400 هه‌زار یۆرۆ سزابدرێت.


618 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2016

بابەتی زیاتر