داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یانه‌ ئه‌مریكیه‌كان خزێره‌یان ده‌وێت


هه‌نگاوی‌ یانه‌ ئه‌مریكیه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ سامی‌ خزێره‌ی‌ ئه‌ڵمانی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ ده‌ستپێده‌كات، هاوشێوه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی‌ كه‌ پێشتر بۆ خولی‌ ئه‌مریكی‌ په‌لكێش كراون.

پێگه‌ی‌ كالچیۆ میركاتۆی‌ ئیتاڵی‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ سێ‌ گرێبه‌ست له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی‌ لۆس ئه‌نجلوس گالاكسی‌ و نیۆرك ئێف سی‌ و نیۆرك ریدبۆڵه‌وه‌ پێشكه‌شی‌ خزێره‌ كراوه‌ له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ له‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌ بۆ ریزه‌كانیان،هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌ر سێ‌ یانه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ خزێره‌ له‌ 2019 له‌گه‌ڵ خانمه‌ پیره‌كه‌ كۆتاییدێت و ئه‌وه‌ش ره‌نگه‌ ببێته‌ رێگر له‌ به‌رده‌م یانه‌ ئه‌مریكیه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه.


268 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2016

بابەتی زیاتر