داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر فاینۆرد رۆته‌ردامدا تۆماركرد

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر فاینۆرد رۆته‌ردامدا تۆماركردو چانسی گه‌یشتنی‌ به‌قۆناغی دووه‌می‌ یۆرۆ لیگ به‌هێزتر كرد.
له‌میانه‌ی‌ پێنجه‌مین یاریه‌كانی‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی‌ یۆرۆ لیگ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد له‌یاریگای‌ ئۆڵترافۆرد میوانداری‌ له‌فاینۆرد رۆته‌ردام كرد، له‌م یاریه‌دا كورانی‌ مۆرینیۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن و پاش له‌ده‌ستدانی‌ چه‌ند هه‌لێكی‌ گۆڵكردنیش گێمی‌ یه‌كه‌میان به‌تاكه‌ گۆڵێك له‌سودی‌ خۆیان كۆتا یپێهێنا كه‌واین رۆنی‌ تۆماریكرد.
له‌گێمی‌ دووه‌م مانچسته‌ر زیاتر هێزی‌ خۆی‌ نیشانداو له‌خوله‌كی‌ 70 خوان ماتای‌ ئیسپانی دووه‌م گۆڵی یونایتدی‌ تۆماركردو پاشان له‌خوله‌كی‌ 75 ئیبراهیمۆڤیج به‌هاوكاری‌ جۆنسی گۆڵچی فاینۆرد سێهه‌م گۆڵی شه‌یتانه‌ سوره‌كانی‌ تۆماركرد پێش ئه‌وه‌ی‌ لینگارد له‌كۆتا خوله‌كی‌ یاریه‌كه‌دا كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵه‌كانی‌ یونایتد كۆتایی پێبهێنێت.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یونایتد خاڵه‌كانی‌ گه‌یانده‌ 9 خاڵ له‌پله‌ی‌ دووه‌مدا و له‌كۆتا یاریش یه‌كسانبونی‌ به‌سه‌ تائه‌وه‌ی‌ بلیتی‌ قۆناغی دووه‌م ببڕێت.


217 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2016

بابەتی زیاتر