داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆما له‌ ڤیكتۆریا به‌لزنی‌ برده‌وه‌

یانه‌ی‌ رۆمای‌ ئیتاڵیش بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر ڤیكتۆریا به‌لزنی‌ چیكی‌ تۆماركردو به‌پێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م.
له‌یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پێنجه‌مدا رۆما له‌سه‌ر یاریگای‌ ئۆڵۆمپیكۆ میوانداری‌ ڤیكتۆریا به‌لزنی‌ كرد، له‌خوله‌كی‌ 11ی سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان ئیدین دزیكۆی‌ بۆسنی‌ گۆڵی پێشكه‌وتنی‌ یانه‌كه‌ی‌ پایته‌ختی‌ تۆماركرد و تیمی‌ میوانیش له‌رێگه‌ی‌ مارتین زیمانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسانكرده‌وه‌و گێمی‌ یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ كۆتایهات.
له‌گێمی‌ دووه‌م رۆما باشتر هاته‌وه‌ یاریگاو له‌خوله‌كی‌ 61 دزیكۆ دووه‌م گۆڵی خۆی‌ و رۆما تۆماركرد پێش ئه‌وه‌ی‌ دیگۆ پیرۆتی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاب گۆڵی سێهه‌می‌ رۆما تۆماربكات، له‌خوله‌كی‌ 88یش دزیكۆ هاتریكی‌ خۆی‌ له‌یاریه‌كه‌دا و چواره‌م گۆڵی رۆمای‌ تۆماركردو پێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌ی‌ و گه‌یشتنی‌ به‌قۆناغی داهاتوو به‌11 خاڵه‌وه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌.


521 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2016

بابەتی زیاتر