داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئه‌ڵمانی به‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی لایبزیگ و فرایبۆرگ ده‌ستی پێكرد

یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئه‌ڵمانی به‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی لایبزیگ و فرایبۆرگ ده‌ستی پێكرد، تێدا یانه‌ تازه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ توانی له‌ سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌دندی خوله‌كه‌ بكات.
لایبزیك كه‌ ئاستێكی سه‌رنج راكێش له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای بووه‌ میوانی یانه‌ی فرایبۆرگ و له‌ خوله‌كی دووی سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌شدا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد له‌ ڕێی نابی لیشتنه‌ره‌وه‌.
یانه‌ی فرایبۆرگ توانی له‌ خوله‌كی 15ی یاریه‌كه‌دا ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ له‌ رێی فلۆریان نایدێرلیشنێره‌وه‌، به‌ڵام دوای ته‌نها شه‌ش خوله‌ك له‌و گۆڵه‌ تیمۆ وێرنێر جارێكی دیكه‌ ئه‌نجانه‌كه‌ی بۆ لایبزیگ پێشخسته‌وه‌ و گۆڵی دووه‌می ئه‌و یانه‌یه‌ی تۆماركرد.
پاشان له‌ خوله‌كی 35دا وێرنێر گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می لایبزیگی تۆماركرد، له‌ گێمی دووه‌میشدا و له‌ خوله‌كی 79دا گۆڵی چواره‌می له‌ڕێی مارسێل سابیتسره‌وه‌ تۆماركرد و به‌و جۆره‌ یارش یاریه‌كه‌ی به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك برده‌وه‌.
به‌و بردنه‌وه‌ لایبزیگ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ سه‌ركه‌وت بۆ خوله‌كه‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندیدایه‌ به‌ جیاوازی شه‌ش خاڵ له‌ پێش بایرن میونخی دووه‌مه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی.


465 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2016

بابەتی زیاتر