داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سبه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ دوا ئاماده‌كاری‌ خۆی‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ كلاسیكۆ ئه‌نجام ده‌دات

ئه‌مشه‌ویش یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 13ی خولی ئیسپانی به‌یاریی نێوان ئیبارو ریاڵ بیتس ده‌سپێكرد و سبه‌یش ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ دوا ئاماده‌كاری‌ خۆی‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ كلاسیكۆ ئه‌نجام ده‌دات.
له‌كاتژمێر شه‌ش و چاره‌كی سبه‌ی شه‌و یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌یاریگای‌ سانتیاگۆ بیرنابیۆو له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا میوانداری‌ سپۆرتینگ خیخۆن ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش دواهه‌مین یاریی ئاماده‌كاری‌ یانه‌كه‌ ده‌بێت له‌خولی ئیسپانی پێش رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌كلاسیكۆی‌ ئیسپانیا له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا.
ریاڵ مه‌درید به‌وره‌یه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ به‌شداری‌ له‌م یاریه‌دا ده‌كات ئه‌مه‌ش پاش یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌یشتی‌ به‌قۆناغی دووه‌می‌ چامپیۆنس لیگ و هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ش له‌ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌یاریی دێربی مه‌درید له‌هه‌فته‌ی‌ رابردوودا به‌هاتریكی كریستیانۆ رۆناڵدۆو چاوه‌رێشده‌كرێت له‌م یاریه‌دا یاریزانانی‌ میره‌نگی‌ ئاستێكی‌ به‌رزو كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ گۆڵكردن به‌رامبه‌ر خیخۆن ئه‌نجام بده‌ن


583 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2016

بابەتی زیاتر