داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆتی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ واز له‌یاریكردن بهێنێت

فرانچیسكۆ تۆتی‌ ئیتاڵی و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ رۆما ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ واز له‌یاریكردن بهێنێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كجاره‌كی و ئاره‌زوش ده‌كات بۆ وه‌رزێكی‌ دیكه‌ش له‌یاریكردن به‌رده‌وام بێت.
تۆتی‌ كه‌له‌ئێستادا ته‌مه‌نی‌ گه‌یشتۆته‌ 40 ساڵی بڕیاربوو له‌كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ پاش كۆتایهاتنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ راسته‌وخۆ واز له‌یاریكردن بهێنێت و پۆستێك له‌نێو كارگێڕی یانه‌كه‌دا وه‌ربگرێت.
پاش به‌ڕێوه‌چونی‌ یاریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵیش تۆتی‌ له‌لێدوانێكیدا وتی‌: هه‌ست به‌باشیه‌كی‌ زۆر ده‌كه‌م و پێموایه‌ هێشتا جه‌سته‌م و توانام رێگه‌ی‌ یاریكردنم پێده‌ده‌ن بۆیه‌ هه‌تا به‌مشێوه‌یه‌ توانام هه‌بێت، له‌یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بم و واز ناهێنانم، چاوه‌ڕێشده‌كه‌م تا كۆتایی وه‌رز بزانم جه‌سته‌م رێگه‌م ده‌دات بۆ وه‌رزێكی‌ دیكه‌ به‌رده‌وام بم یاخوود نا.


204 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2016

بابەتی زیاتر