داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چێڵسی پێشه‌نگی پریمه‌رلیگی وه‌رگرته‌وه‌

یانه‌ی‌ چێڵسی پاش له‌ده‌ستدانی‌ پێشه‌نگی‌ پریمه‌رلیگ بۆ سیتی‌ جارێكیتر پێشه‌نگیه‌كه‌ی‌ وه‌رگرته‌وه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر تۆتنهامدا.
له‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 13ی پریمه‌رلیگ و له‌دێربی له‌نده‌ندا یانه‌ی‌ چێڵسی له‌یاریگای‌ ستامفۆرد بریدج میوانداری‌ تۆتنهامی‌ كرد، تیپی میوان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌هێز ده‌ستیان به‌یاریكردو كریستیان ئیریكسنی‌ دانیماركی‌ له‌خوله‌كی‌ 11 گۆڵی پێشكه‌وتنی‌ سپێرزی‌ تۆماركرد، به‌لاَم له‌كۆتا خوله‌كی‌ گێمی‌ یه‌كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان پیدرۆ رۆدریگێز ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ چێڵسی یه‌كسانكرده‌وه‌و گێمی‌ یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایهات.
له‌گێمی‌ دووه‌میشدا ڤیكتۆر مۆیسس له‌خوله‌كی‌ 52 گۆڵی دووه‌می‌ چێڵسی تۆماركردو یاریه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش چێڵسی گه‌رایه‌وه‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ به‌جیاوازی‌ خاڵێك له‌پێش هه‌ردو ركابه‌ره‌كه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتیه‌وه‌


332 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2016

بابەتی زیاتر