داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

پاریس سان جیرمانی‌ فه‌ره‌نسی‌هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی‌ ئاده‌م لالانای‌ ده‌دات

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی‌ ئینگلته‌را ئاماژه‌ به‌ گرنگیدانه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پاریس سان جیرمانی‌ فه‌ره‌نسی‌ ده‌كه‌ن به‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاده‌م لالانای‌ یاریزانی‌ لیڤه‌رپوڵی‌ ئینگلیزی‌.
به‌ پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ستاری‌ به‌ریتانی‌ گواستویه‌تیه‌وه‌  یانه‌ی‌ پاریس سان جیرمان ده‌یه‌وێت بری‌ 40 ملیۆن پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئاده‌م لالانا ته‌رخانبكات و یاریزانه‌كه‌ له‌ یاریگای‌ ئه‌نفێلد رۆده‌وه‌ بۆ باخچه‌ی‌ پاشاكان بگوازێته‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌ی‌ داهاتوو،ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یاریزانه‌ به‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ یۆرگن كلوپ ئه‌ژمارده‌كرێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئیستادا به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ یاری‌ ناكات،به‌لام پێناچێت راهێنه‌ره‌كه‌ی‌ ریدز به‌ ئاسانی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ بێت.
جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ لالانا به‌ بری‌ 25 ملیۆن پاوه‌ند له‌ ساوسامتۆنه‌وه‌ه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ لیڤه‌ره‌وه‌ كرد له‌ پێش یاریه‌كانی‌ مۆندیالی‌ 2014 و ئاستێكی‌ به‌رز له‌ گه‌لیدا پێشكه‌ش ده‌كات.


614 جار خوێندراوەتەوە
27/11/2016

بابەتی زیاتر