داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌گه‌ر پێ به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كاركه‌وت چی ده‌كه‌یت؟

كێشه‌ی تێكچوونی پێی به‌نزینی ئۆتۆمبێل له‌كاتی لێخوڕیندا یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ مه‌ترسیداره‌كان و له‌وه‌یه‌ ببێته‌ هۆی رووداوی هاتوچۆو زیانی گیانی و ماددی لێبكه‌وێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پسپۆران رێنماییمان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێ به‌نزینه‌كه‌ خۆكرده‌ نیشت و به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌نزینی زیاتری وه‌رگرت، ئه‌وا به‌مشێوازه‌ خۆمان و سه‌رنشینه‌كان رزگاربكه‌ین له‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو:

1- خۆت به‌دووربگره‌ له‌كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، چونكه‌ به‌مشێوه‌یه‌ سوكان و فلێنجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كارده‌كه‌وێت و توشی كاره‌سات ده‌بیت.

2-  ئیستۆپ گرتن، كه‌سانێك باوه‌ڕیانوایه‌ ئه‌مه‌ باشترین رێگه‌یه‌ بۆ خۆده‌ربازكردن، به‌ڵام ئه‌مكاره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بسوڕێته‌وه‌و له‌ده‌ستت وه‌ربگرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌وه‌ دروستده‌بێت كه‌ هه‌وڵده‌دات ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات، یان هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێراییش هه‌مان كاردانه‌وه‌ رووده‌دات.

3-  به‌ڵام باشترین رێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بخرێته‌ بۆش (N)، چونكه‌ به‌مشێوازه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ خێراییه‌كه‌ی زیادناكات به‌ڵكو ورده‌ورده‌ خێراییه‌كه‌شی كه‌مده‌بێته‌وه‌، دواتر بچۆره‌ لاته‌نیشی شه‌قامه‌كه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌و گلۆپانه‌ به‌ كه‌ وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵبوون.

2790 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2016

بابەتی زیاتر