داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ر له‌ یاری كیلاسیكۆ رووبه‌ڕووی گورزێكی ده‌رونی بوویه‌وه‌

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ر له‌ كلاسیكۆ به‌ر له‌ یاری كیلاسیكۆ رووبه‌ڕووی گورزێكی ده‌رونی بوویه‌وه‌ به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ به‌ یه‌كسان بوونی له‌گه‌ڵ ریاڵ سۆسیداد.
له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 13ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد له‌ یاریگای ئه‌نوێتا میوانداریی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌ی كرد، كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یانه‌ باسكییه‌كه‌ ته‌واو كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌ی كرد به‌ڵام به‌ بێ گۆڵ كۆتایی پێهات.
له‌ گێمی دووه‌مدا سۆسیداد توانی له‌ ئه‌نجامی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ گۆڵی پێشكه‌وتن له‌ خوله‌كی 53دا له‌ ڕێی دی سێلڤاوه‌ تۆمار بكات، به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دوای شه‌ش خوله‌ك ئه‌نجانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.
دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌ ریاڵ سۆسیداد له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو بۆ تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م به‌ڵام سه‌ره‌نجام یاریه‌كه‌ به‌و یه‌كسانییه‌ كۆتایی پێهات و داوه‌ریش گۆڵێكی دروستی ته‌واوی بۆ هه‌ژمار نه‌كرد به‌ پاساوی ئۆفساید.
له‌ ئێستاشدا به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ پێش ئیشبیلیه‌وه‌، هه‌روه‌ها شه‌ش خاڵ له‌ دوای ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه‌ له‌ كلاسیكۆی جیهاندا.


905 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2016

بابەتی زیاتر