داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ باره‌ی به‌پێ رۆیشتن


توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌ كه‌ نیشانه‌كانی‌ دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌متر ده‌ره‌كه‌وێت كه‌ به‌پێ ده‌ڕۆن، له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕاهێنانی‌ قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ویندی سوزوكی پزیشك له‌ زانكۆی نیویۆرك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زیاتر به‌پێ ده‌ڕۆن كه‌متر دوودڵ و ڕاڕان به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی‌ دێته‌ به‌رده‌میان. ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕاهێنانی قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر 41 كه‌س ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 26 ساڵدا بووه‌. تێیدا به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ ڕاهێنانی قورس و ڕۆیشتن به‌پێ به‌راوردكراون.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه‌ به‌ پێ ڕۆیشتبوون نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێیان له‌سه‌ر كه‌متر بووه‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕاهێنانی دیكه‌یان ئه‌نجامداوه‌.


1738 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2016

بابەتی زیاتر