داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تیمی یانه‌ی شابیكوینسی به‌رازیلی له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كدا تیاچوون


یانه‌ی شابی كوینسی به‌رازییلی له‌ كاتی گه‌شتی یاریزانه‌كانی بۆ كۆڵۆمبیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری چوونی كۆتایی جامی كوپا سودا ئه‌مریكانا ئه‌و فڕۆكه‌ی هه‌ڵیگرتبوون كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و زۆرینه‌ی‌ سه‌رنشینان گیانیان له‌ده‌ستداوه.

سبه‌نێ رۆژی چوارشه‌ممه‌ یانه‌ی شابی كوینسی بڕیار بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ ناسیۆناڵی كۆڵۆمبی یاری چوونی كۆتایی كوپا سودا ئه‌مریكانا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ كۆلۆمبیا، ئه‌و یانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌و فڕۆكه‌ كۆڵۆمبیه‌دا بووه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ تێدا 81 كه‌سی هه‌ڵگرتووه‌ و زۆرینه‌ی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌نها پێنج رزگاریان بوو، كه‌ یه‌كیانی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌یه.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ یانه‌ی شابی كوینسیش به‌ فه‌رمی تیاچوونی تیمی یانه‌كه‌ی له‌ ڕێی سایتی فه‌رمی یانه‌كه‌وه‌ راگه‌یاند.
لای خۆشییه‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای لاتین پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ كاتی راگرت.


962 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2016

بابەتی زیاتر