داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئینته‌ر میلان به‌ سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری نوێ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد



یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌ سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری نوێ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد به‌ بردنه‌وه‌ له‌ یانه‌ی فیۆرنتینا له‌ یاریاریگای جۆزێپی میاتزا.

له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 14ی كالچیۆی ئیتاڵیدا یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ دووه‌م رووبه‌ڕوونه‌وه‌یدا له‌ خولی‌ ئیتالیدا به‌ سه‌ركردایه‌تی ستیڤانی پیۆلی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ به‌ یانه‌ی‌ فیۆرنتینا گه‌شت كه‌ یاری پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌ی سی میلان به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوو.

له‌خوله‌كی سێی سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌شدا ئینته‌ر به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت كه‌ برۆزۆڤیچ تۆماریكرد، پاشان له‌ خوله‌كی نۆدا ئه‌نتۆنیۆ كاندریڤا گۆڵی دووه‌می بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ تۆماركرد، پاشان ئینته‌ر له‌ هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو تا له‌ خوله‌كی 19دا ئیكاردی بۆ سێهه‌م جار گۆڵی یانه‌ی فیۆرنتینای هه‌ژاند.

له‌ دوای ئه‌و سێ گۆڵه‌ یانه‌ی میوان له‌ خوله‌كی 37دا گۆڵێكی له‌ رێی نیكۆلا كالینسیچه‌وه‌ تۆماركرد پاشان داوه‌ر له‌ خوله‌كی 45دا رۆدریگێزی  به‌ كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ خوله‌كی 62دا جۆسیب ئیلیش به‌ تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می فیۆرنتینا جیاوازییه‌كه‌ی بۆ یه‌ك گۆڵ كه‌م كرده‌وه‌، به‌ڵام ئیكاردی له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایی زیادكراوی یاریه‌كه‌دا گۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و چواره‌می بۆ ئینته‌ر تۆماركرد.

به‌و جۆره‌ ئینته‌ر میلان ئێستا خاوه‌نی 21 خاڵ و له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندیدایه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا فیۆرنتینا 20 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی نۆهه‌مدایه‌

685 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2016

بابەتی زیاتر