داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بە وێنە.. پێنج لە گەورەترین هەوڵەكانی تیرۆركردنی فيدلَ كاسترۆ



بەپێی ئەو ئامارانەی كە پشتراستكراونەتەوە فیدڵ كاسترۆ شۆڕشگێرو سەرۆكی پێشووتری كووبا 638 جار هەوڵی كوشتنی دراوەو زۆرینە یاخود گەورەترین هەوڵەكانیش لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە بووە.

كاسترۆ لە هەموو ئەو هەوڵانە رزگاری بووە، ئەمەش ناوی ئەو سەركردە كووبییەی بردە نێو كتێبی گینسەوە.

لە كۆی ئەو 638 هەوڵە، پێنج هەوڵیان گەورەو مەترسیدار بوون، كە هەر پێنج هەوڵەكە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە بوو، بەڵام كاسترۆ لێی رزگار بوو.


1-  جوانی بكوژ، 1959 گەورەترین‌و مەترسیدارترین هەوڵ بۆ كوشتنی فیدڵ كاسترۆ، بە سپۆنسەری ئەكتەری ناود ماریتا لورێنز بوو كە ناوبراو خۆی لە كاسترۆ نزیككردەوەو بووبە عاشقی كاسترۆ، بەڵام هەوڵەكە سەری نەگرت‌و لەلایەن نزیكەكانی كاسترۆوە ئاشكرا كرا.




2- جگەرەیەكی كوشندە، 1960 فیدڵ كاسترۆ سەردانی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانی لە نیویۆرك كرد، لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە جگەرەیەك كە لە مادەی بلۆتۆنیۆمی كوشندە دروستكرابوو لە ژوورەكەی كاسترۆ لەو ئۆتێلەی لێی دەمایەوە دانرا، بەڵام كاسترۆ جگەرەكەی نەكێشا.




3- قونبەلەی نێو بەلەم، كاسترۆ حەزی بە نێو بەلەم‌و گەرانی نێو دەریا دەكرد، هەر بۆیە ئەو هیوایەتەی كاسترۆ لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە سوودی لێوەرگیرا، دەزگا قونبەلەیەكی لە نێو بەلەمە تایبەتییەكەی كاسترۆ دانا، بەڵام بە هۆی كیشەی تەكنیكییەوە قونبەلەكە نەتەقییەوە.




4- بەدلەیەكی سوتێنەرو كوشندە، 1963 دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بەدلەیەكی كوشندە كە جۆرێك لە بەكتریای پێوەكرابوو كە بەكارهێنەرەكەی تووشی نەخۆشییەكی زۆر دەگمەن دەكردو لاشەكەی ئەسوتاند، ئەو كردارەشیان بە پارێزەرێك سپاردبوو لەو كاتەی كە كاسترۆ سەردانی ئاوەكانی نزیك دوورگەی بەرازەكان دەكات، بەلام كردارەكە لەلایەن پارێزەرەكەوە جێبەجێنەكرا.




5- قەڵەمی بكوژ، هەر ساڵی 1963 دەزگای هەواڵگری ئەمریكا سوودی لە هاوڕێیەكی نزیكی فیدڵ كاسترۆ وەرگرت بەناوی روناڵدۆ كوبیلا، دەزگای هەواڵگری ئەمریكا  پیلانەكەی بەو جۆرە دانابوو كە قەڵەمێكی بكوژ لە رێگای كوبیلاوە بۆ كاسترۆ بنێرێت وەك دیاری بە كاسترۆی ببەخشێت، ئەو هەوڵەش بەهۆی تیرۆركردنی جون كیندی سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا هەوڵەكە شكستی هێنا.




هەوڵەكان بۆ كوشتنی فیدڵ كاسترۆ پاش ئەو پێنج هەوڵەش بەردەوامی هەبوو، تا گەیشتە 638 هەوڵ! بەڵام كاسترۆ لە هەموو هەوڵەكان بەجۆرێك لە جۆرەكان رزگاری دەبوو، ئەوەش دیارە ویستی خوای لەسەر بووە كە كاسترۆ بە نەخۆشی‌و لەناو جێگادا بمرێت نەك بە هەوڵی تیرۆركردن.



سەرچاوە، ئاژانسەكان
لە عەرەبییەوە، ئەركان جاف

443 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2016

بابەتی زیاتر