داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌یڵ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجامدرا


یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاند كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی گاریس بێڵ ئه‌نجامدراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو تووشی پێكان هات.

ریاڵ مه‌درید له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ گاریس بێڵ له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێكانه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ تووشی هات.

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی گاریس بێڵ له‌لایه‌ن هه‌ردو پزیشكی به‌ توانا جیمسكا لده‌ر و مایكڵ ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی خیسۆس ئه‌لمۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشكانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌لمۆ رایگه‌یاند هه‌موو شت به‌ باشی به‌ڕێوه‌ چوو، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجامدرا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا یه‌كه‌م قۆناغی چاره‌سه‌ر له‌ پێكانه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات.

به‌ پێی زانیارییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ وێڵزییه‌ بۆ یارییكردن ماوه‌ی سێ مانگ بۆ چوار مانگی ده‌وێت.


490 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2016

بابەتی زیاتر