داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئینریكی‌: هێشتا هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌ده‌ین


لویس ئه‌نریكی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ شكسته‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌كان له‌تۆماركردنی‌ سه‌ركه‌وتن بێهیوای‌ كردبێتن و یانه‌كه‌ی‌ به‌ ركابه‌ری‌ بردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م نازناوه‌كان وه‌سفده‌كات.

له‌میانی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌نوسی پێش ئه‌نجامدانی‌ یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هیركۆلیس له‌جامی‌ شای‌ ئیسپانیا ئینركی‌ وتی‌: هیچ نیگه‌رانم ناكات ئه‌وه‌ی‌ له‌چه‌ند یاریی رابردوو به‌سه‌رماندا هاتوه‌، چونكه‌ پێشتر توشی ئه‌م بارودۆخه‌ش هاتوینه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م نازناوه‌كانیشمان به‌ده‌ستهێناوه.

ئینریكی‌ وتیشی كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دووباره‌یان نه‌كه‌ینه‌وه‌و یاریی هیركۆلیسیش ده‌ستپێكێكی‌ نوێ ده‌بێت بۆ ئێمه‌.

له‌كۆتایشدا ئینریكی‌ دڵنیاییدا به‌هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كه‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ئینێستاو ئۆمتێتی‌ گه‌ڕوانه‌ته‌وه‌ پێكهاته‌ی‌ تیپه‌كه‌یان و چاوه‌ڕوانی‌ دوا راپۆرتی‌ پزیشكی‌ ده‌كه‌ن تائه‌وه‌ی‌ له‌یاری هیركۆلیس به‌شداری‌ به‌دوو یاریزانه‌كه‌ بكات و ئاماده‌ی‌ كلاسیكۆیان بكات.


605 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2016

بابەتی زیاتر