Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیڤه‌رپوڵ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ جامی‌ یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان


یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را به‌ بردنه‌وه‌ له‌ یانه‌ی لیدز یونایتد له‌ چاره‌كی كۆتاییدا.
لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای ئانفێڵد میوانداریی یانه‌ی لیدز یونایتدی كرد كه‌ له‌ ریزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را یاری ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌ بێ گۆڵ كۆتایی هات له‌ خوله‌كی 75دا دیفۆك ئۆریجی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ریدز تۆماركرد، پاشان له‌ خوله‌كی 81دا بنجامین ودبێرن گۆڵی دووه‌می لیڤه‌رپوڵی تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

به‌و بردنه‌وه‌ لیڤه‌رپوڵ هاوشانی هال سیتی گه‌یشته‌ نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه‌ كه‌ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر جسابی نیوكاسڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.


667 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2016

بابەتی زیاتر