جیلسۆن مارتینیزی یاریزانی یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و بایرن میونخ بێ‌ئومێد ده‌كات و ئاشكرایده‌كات كه له حاڵی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به خولی ئینگلیزیه‌وه ده‌كات.
پێگه‌ی دۆن بالۆن ئاشكرایده‌كات كه مارتینیزی یاریزانی سۆرتینگ لیشبۆنه داهاتووی خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه به په‌یوه‌ندی كردنی به خولی ئینگلیزیه‌وه و وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردنیشی یه‌كێك ده‌بێت له دوو یانه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و بایرن میونخ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یان ده‌دا بۆ ریزه‌كانیان،بهلاَم ئه‌م لیدوانه‌ی مارتینیز ئه‌و دوو یانه‌یه بێ‌ئومێد ده‌كات و مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتیش دوو نزیكترین یانه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی یانه پرتوگالیه‌كه.
684 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2016