داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌رشه‌لۆنه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كسانییه‌كی تر بووه‌وه‌



یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كسانییه‌كی تر بوویه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیركۆلیس له‌ جامی شای ئیسپانیا نه‌یتوانی بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.

له‌ یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئێركۆلیس بوویه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی كلاسیكۆوه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كی یه‌ده‌ك و لاوه‌وه‌ به‌شداریی كرد.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌مدا یاریه‌كه‌ به‌ بێ گۆڵ كۆتایی پێهات له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا یانه‌ی ئێركۆلیس له‌ خوله‌كی 52دا گۆڵێكی له‌ ڕێی داڤید ماینزه‌وه‌ تۆماركرد، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ ڕێی كارلیس ئه‌لیناوه‌ یه‌كسان كرده‌وه‌ و هه‌ر به‌ یه‌كسانی یاریه‌كه‌یان كۆتایی پێهات، بڕیاریشه‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ یاریگای كامپ نۆ ئه‌نجام بدرێت.

499 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2016

بابەتی زیاتر