Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیار له‌ سه‌ر خولی باسكه‌ درا


له‌هۆڵی‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌رزشی‌، یه‌كێتی‌ تۆپی‌ باسكه‌ی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ هه‌ر هه‌شت یانه‌كه‌ی‌ به‌ژدار له‌خولی‌ نایابی‌ كوردستان كۆبوه‌، بۆ دیاری‌ كردنی‌ واده‌ و شوێن و شێوازی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ خوله‌كه‌ .

 دوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ زۆر له‌نێوان نوێنه‌ری‌ یانه‌كان و یه‌كێتیه‌كه‌، بریاردرا خوله‌كه‌ به‌شێوازی‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رێوه‌بچێت و یانه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك كه‌ پێكهاتوون له‌یانه‌كانی‌ قه‌لاَو ئاسۆ و زاخۆ و دهۆك له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ بن و یاریه‌كانی‌ له‌شاری‌ دهۆك ئه‌نجام بدرێت له‌رۆژه‌كانی‌ 19 و 20 و 21 ی‌ ئه‌م مانگه‌ و، یانه‌كانی‌ كه‌ركوك و سلێمانیش له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ن و یاریه‌كانی‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت كه‌پێكهاتوون له‌یانه‌كانی‌ ده‌ربه‌ندیخان و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ و سۆلاَڤی‌ نوێ‌ و براوه‌ی‌ یاری‌ كه‌یوان و سه‌وره‌، كه‌ یاریه‌كانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له‌ 14 و 15 و 16 ئه‌م مانگه‌ یاریه‌كانی‌ دێته‌ ئه‌نجام دان و له‌هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یانه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ و به‌شێوازی‌ خول له‌شاری‌ هه‌ولێر رووبه‌رووی‌ یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ تاوه‌كو پاڵه‌وان به‌دیاربكه‌وێت.


708 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2016

بابەتی زیاتر