Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

درۆكردن له‌گه‌ڵ‌ منداڵ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ده‌رونی‌ جێده‌هێڵێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ده‌ریده‌خات درۆكردن له‌گه‌ڵ‌ منداڵ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ده‌رونی‌ جێده‌هێڵێت و مه‌ترسیی ڕاهاتنی‌ منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر درۆكردن لێده‌كرێ.
توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری‌ دایك و باوكان ده‌كه‌ن درۆو فێڵ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا توانای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستی‌ و درۆیان هه‌یه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار سێ‌ ساڵیه‌وه‌ هه‌ست به‌ڕه‌فتاری‌ هه‌ڵه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، توێژه‌ره‌وان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 140 منداڵ كردووه‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان دوو بۆ دوو ساڵ و نیودا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ منداڵان له‌گه‌ڵ‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نیان هۆشیاری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ هه‌ڵه‌و ڕاستیان هه‌یه‌.
یه‌كێك له‌توێژه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ ته‌كنه‌لۆجی‌ سه‌نگافوره‌ ده‌ڵێت زۆربه‌ی‌ دایك و باوكان پێیانوایه‌ منداڵه‌كانیان له‌و ته‌مه‌نه‌دا شته‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریان لێك جیاناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نی‌ دوو ساڵیه‌وه‌ منداڵ هه‌ست به‌زۆربه‌ی‌ شته‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ده‌كات.


1334 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2016

بابەتی زیاتر