داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌م شاره‌ ژماره‌ی پاسكیل ژماره‌ی ئتۆمبێله‌كانی تێپه‌ڕاند

له‌ كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی پاسكیل، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ی  تێپه‌ڕاند.
مۆرتن كابێڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ و ته‌كنیكی شاره‌وانیی كۆپنهاگن له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند ژماره‌كان به‌ڕوونی ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ كۆپنهاگن پاسكیل ئه‌و هۆكاری گواستنه‌وه‌یه‌یه‌ كه‌ خواستی له‌سه‌ره‌. ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌دێت له‌كاتی داڕشتنی پلانی شاردا پێویسته‌ پێشینه‌ بده‌ین به‌و هۆكاری گواستنه‌وه‌یه‌.
شاره‌وانیی كۆپنهاگن رایگه‌یاندووه‌ له‌یه‌كه‌م سه‌رژمێریدا له‌شاری كۆپنهاگن ساڵی 1970، 351 هه‌زار و 133 ئۆتۆمبێل به‌رانبه‌ر 100 هه‌زار و 71 پاسكیل تۆماركرابوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌كه‌ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌ و گۆڕاوه‌ بۆ 252 هه‌زار و 600 ئۆتۆمبێل به‌رانبه‌ر 265 هه‌زار و 700 پاسكیل.
دانیشتوانی كۆپنهاگن داوای رێگای فراوانتر ده‌كه‌ن بۆ پاسكیله‌كان و ده‌ڵێن به‌كارهێنانی پاسكیل هه‌وای شاره‌كه‌ به‌پاكی ده‌هیڵێته‌وه‌ و  فراوانكردنی رێگای پاسكیله‌كان كارێكی باشه‌ و پێویسته‌ هه‌ندێك له‌ڕێگاكان باشتر بكرێن و بكرێنه‌ رێگای سه‌وز.


1515 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2016

بابەتی زیاتر