داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئاهەنگیان گێرا


لەسەرەتای دەستپێکردنی یاری کلاسیکۆی نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ، لە شاری سلێمانی ھاوشێوەی شارەکانی تری جیھان ھاندەرانی ھەردوو یانە بە تامەزرۆییەوە لە کافتریا و شوێنە گشتییەکان بە دیار شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دانیشتبون و چاوەڕوانی فیکەی دادوەر و دەستپێکردنی یارییەکە بوون ، زۆربەی کافتریاکان بەو ھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ھاندەر تێیاندا کۆبوبونەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لەگەڵ ھەر ھێرشێکی میسی و رۆناڵدۆ و ھاوڕێکانیان ، ھاندەران بە حەماسەتەوە ھەڵدەستان و چاوەڕوانی گۆڵی یەکەمی تیپەکانیان دەکرد، بەڵام گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات و ھاندەران بە ئارامی مانەوە و کەسیان ئاھەنگیان نەگێڕا.

لە گێمی دووەمدا و دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە ، ھاندەرانی بەرشەلۆنە دەستیان بە ئاھەنگ گێڕان و ھاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدیش بە خەمەوە چاوەڕوانی گۆڵی یەکسان بونیان دەکردەوە، تا دوا ساتی یارییەکە و تۆمارکردنی گۆڵی یەکسان بوون بۆ ریاڵ ھاندەرانی ئەو یانەیە لە سەر کورسییەکانیان ھەستان و دەستیان بە ئاھەنگ گێڕان کرد. 

دواتریش رژانە سەر شەقامی سەھۆڵەکە ( دەکەوێتە ناوەندی سلێمانی و شوێنی کۆبونەوە و پشودانی گەنجانی شارەکەیە و زۆربەی بۆنە و چالاکییەکان لەو شەقامەوە بەڕێوە دەچێت) و تا درەنگانی شەو لەسەر شەقامەکە بە ئاھەنگ گێڕان و ھەڵکردنی یارییە ئاگرینەکان و نمایشی ئۆتۆمبێل مانەوە. لە بەرامبەردا ھاندەرانی بەرشەلۆنەش بۆ کێبڕکێی ھاندەرانی ریاڵ لەسەر ھەمان شەقام دەستیان بە ئاھەنگ گێڕان کرد.

لەلای خۆیانەوە ھێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنی خۆیان گرتبووە بەر بۆ رێگرتن لە کەوتنەوەی ھەر گرژی و ئاڵۆزییەک .

372 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2016

بابەتی زیاتر