داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چێڵسی بردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی له‌پریمه‌رلیگ تۆماركرد

چێڵسی بردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی له‌پریمه‌رلیگ تۆماركردو به‌ته‌نها پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ پریمه‌رلیگی‌ قایمتر كرد.
له‌میانه‌ی‌ یاریی لوتكه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ 14ی پریمه‌رلیگ كه‌ده‌ستپێكی‌ هه‌فته‌كه‌ بوو یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی‌ سێهه‌م میوانداری‌ چێڵسی پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ خوله‌كه‌ی‌ كرد، له‌گێمی‌ یه‌كه‌مدا یاریزانانی‌ سیتی‌ باشتر یاریانكردو سه‌ره‌نجامیش له‌كۆتا خوله‌كی‌ ئه‌و گێمه‌دا گاری‌ كاهیل به‌هه‌ڵه‌ گۆڵێكی‌ له‌سه‌ر خۆیان تۆماركردو گێمی‌ یه‌كه‌میش به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ سیتی‌ كۆتایهات.
له‌گێمی‌ دووه‌م یاریه‌كه‌ تاراده‌یه‌ك هاوسه‌نگی‌ وه‌رگرته‌وه‌و دیگۆ كۆستا له‌خوله‌كی‌ 60 ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ چێڵسی یه‌كسانكرده‌وه‌، دواتریش ویلیانی به‌رازیلی كه‌ له‌گێمی‌ دووه‌م به‌شداریكرد توانی‌ له‌خوله‌كی‌ 70 گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی‌ بلوز تۆماربكات ، پاش ئه‌وه‌ی‌ سیتیش سه‌ركه‌وتو نه‌بوو له‌یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ ئیدین هازارد له‌كۆتا خوله‌كی‌ یاریه‌كه‌دا گۆڵی سێهه‌م و سه‌ركه‌وتنی‌ بلوزی‌ تۆماركردو سێخاڵی یاریه‌كه‌و به‌ته‌نها گرتنه‌ ده‌ستی‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ به‌تپه‌كه‌ی‌ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌خشی.


413 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2016

بابەتی زیاتر