داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رامۆس گۆڵه‌كه‌ی به‌گه‌وره‌و جوان وه‌سفكرد

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ یاریی كلاسیكۆوه‌ ده‌دوێت و گۆڵه‌كه‌شی به‌گه‌وره‌و جوان وه‌سفكرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ خاڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌شه‌ش خاڵدا.
رامۆس له‌لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی‌ دیڤینسا سینتراڵ وتی‌: تیپه‌كه‌م ئاستێكی‌ به‌رزی‌ پێشكه‌شكرد به‌لاَم له‌به‌رده‌م گۆڵدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوین، ئه‌گه‌ر چی ئه‌نجامه‌كه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بوو به‌لاَم سه‌ركه‌وتو بوین له‌یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ تائه‌وه‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌جیاوازی‌ خاڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا بكه‌ین.
رامۆس  ستایشی ئاستی‌ هاوڕێكانیشی كرد له‌یاریی كلاسیكۆدا و پێیوابوو دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جیاوازی‌ شه‌ش خاڵ هه‌لێكی‌ باشتریان ده‌داتی‌ كه‌دوور له‌په‌ستانه‌كان یاریه‌كانی‌ داهاتوویان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌كۆتایشدا رامۆس ئاشكرایكرد كه‌پاش كۆتایهاتنی‌ كلاسیكۆ ئێستا خۆیان بۆ یاریی دۆرتمۆند ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌بردنه‌وه‌یان پێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌ بگرن.


695 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2016

بابەتی زیاتر