داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌رجه‌نتین.. بۆكاجۆنیۆرز له‌ پێشه‌نگی خولی نایاب نزیك ده‌بێته‌وه‌



یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و زیاتر له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی نایابی ئه‌رجه‌منتینی نزیك ده‌بێته‌وه‌.
له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئه‌رجه‌نتینیدا یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز له‌ یاریگای خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی راسینگ كلۆب به‌یه‌ك گه‌یشت و له‌ گێمی یه‌كه‌مدا توانی به‌ دوو گۆڵ پێشبكه‌وێت كه‌ له‌ خوله‌كی 24دا یاریزانێكی راسینگ به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵێكی له‌ خۆیان تۆماركرد و بۆكاجۆنیۆرزی پێشخست، پاشان له‌ خوله‌كی 41دا "واڵتێر بۆ" گۆڵی دووه‌می بۆكاجۆنیۆرز تۆماركرد.
له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا و له‌ خوله‌كیی‌48دا جارێكی دیكه‌ واڵته‌ر بۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێهه‌می بۆ بۆكا تۆماركرد، دوای ئه‌و سێ گۆڵه‌، یانه‌ی راسینگ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، یه‌كێكیان له‌ خوله‌كی 50دا بوو، ئه‌وی دیكه‌شیان له‌ خوله‌كی 74دا، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش لیساندرۆ لۆپێز تۆماریكردن.
له‌ به‌رامبه‌ردا بۆكا جۆنیۆرز توانی له‌ خوله‌كی 80دا گۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ ڕێی كارلۆس تیڤێزه‌وه‌ تۆمار بكات و به‌و جۆره‌ یاریه‌كه‌یان به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك برده‌وه‌.
بۆكا جۆنیۆرز جگه‌ له‌وه‌ی توانی له‌ پله‌ی سێهه‌مه‌وه‌ بچێته‌ پله‌ی چواره‌م، هاوكات جیاوازیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیستۆدیانتسی پێشه‌نگ بۆ دوو خاڵ كه‌م كرده‌وه‌.

588 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2016

بابەتی زیاتر