داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

قازه‌ سپییه‌كان ڕوو له‌ ده‌ریاچه‌ی‌ وان ده‌كه‌ن


به‌هۆی‌ سه‌رمای‌ زۆر و به‌ستنی‌ ئاوه‌كانی‌ وڵاتی‌ ڕووسیاوه‌، قازه‌ سپییه‌كان ڕوو له‌ ده‌ریاچه‌ی‌ وانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌كه‌ن و دیمه‌نێكی‌ جوان به‌ ناوچه‌گه‌شتیارییه‌كان ده‌به‌خشن.

ساڵانه‌ له‌ كۆتایی‌ پایزدا، قازه‌ سپییه‌كان و هه‌ندێك جۆری‌ باڵنده‌ی‌ دیكه‌ش، به‌هۆی‌ سه‌رمای‌ زۆر و به‌ستنی‌ ئاوه‌كانی‌ وڵاتی‌ ڕووسیاوه‌، ڕوو له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مساڵیش به‌شێك له‌و باڵندانه‌ و به‌ تایبه‌تیش قازه‌ سپییه‌كان، ڕوویان له‌ زۆنگاوه‌كانی كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی وان و ئه‌رجیش له‌ باكووری‌ كوردستان كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی وه‌رزی زستان و درێژه‌دان به‌ ژیان.

قازه‌ سپییه‌كان كه‌ له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌ قاز و قوڵنگیش ناسراون، دیمه‌نێكی ناوازه‌یان به‌ ناوچه‌كه‌ به‌خشیووه‌ و، وێنه‌گرانی هه‌واداری باڵنده‌كان و چاودێرانی باڵنده‌كان، له‌ نزیك ئه‌و شوێنانه‌ی قازه‌كان روویان تێكردوون، له‌ هه‌وڵی تۆماركردنی وێنه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كاندان.

قازه‌كان تا كۆتایی مانگی نیسان و گه‌رمداهاتنی كه‌شوهه‌وادا، له‌ زۆنگاوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی‌ وان و ده‌وروبه‌ری ده‌مێننه‌وه‌ و، دواتر به‌ره‌و رووسیا كۆچده‌كه‌نه‌وه‌.

860 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2016

بابەتی زیاتر