داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

چێڵسی‌ گرنگی‌ به‌كه‌ریم بنزیمه‌ ده‌دات


یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ ئاره‌زووی‌ گرێبه‌ستكردن ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌ریم بنزیمه‌ی‌ فه‌ره‌نسی‌ وهێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریال مه‌درید 

به‌پێی هه‌واڵێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ستاری‌ بریتانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ بنزیمه‌ بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردووداو  50 ملیۆن پاوه‌ندیشی‌ له‌سه‌ر نرخی‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ داناوه‌.
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ كاركێڕی‌ چێڵسی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌ی‌ یاریزاناندا ئه‌و یاریزانه‌ به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ركابه‌ری‌ بكات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌یانه‌كانی‌ ئارسیناڵ وپاری سانجێرمان چونكه‌ ئه‌و دوویانه‌ش به‌چڕی‌ هه‌وڵی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌ده‌ن.


761 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2016

بابەتی زیاتر