داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌یدسادق ده‌ریاچه‌ی دوکانی وشککرد


په‌یام ـ سه‌ید یاسر
فۆتۆ: سه‌ید یاسر

 یاریگای یانه‌ی سلێمانی، دوای ماوه‌یه‌کی زۆر دابڕان له یارییه‌كی پڕ جۆش و خرۆشدا، ده‌رگای به‌رووی یانه‌ی سه‌یدسادق و دوکان ـدا، کرده‌وه‌ ..

 له‌ درێژی یارییه‌کانی خولی پله‌ دووکاندا، یانه‌ی سه‌یدسادق و دووکان، له‌ یاریگای سلێمانی،  به‌ فیکه‌ی داوه‌ری یارییه‌که‌ لادێ غازی ـ ئه‌میر غازی ـ هاوسەر محه‌مه‌د ـ هەردی جه‌بار، سەرپەرشتیار ( ڕزگار محه‌مه‌د بایز) ده‌ستی پێکرد.


هانده‌رانی سه‌یدسادق به‌درشمی "شاری شه‌هید بڕیار" به‌ جۆش و خرۆشی هانده‌رانی یانه‌كه‌و هێرشبه‌ره‌كانی سه‌یدسادق، ده‌ستیان به‌ هێرشكردن كردوو یانه‌ی دووكانیش به‌ دژه‌ هێشر وه‌ڵامی سه‌یدسادق ـیان دایه‌وه‌، تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌ به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی هات.
تایمی دووه‌م، هه‌ر زوو سه‌یدسادق له‌ خوله‌كی 49ی یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڵێن فایه‌ق، تۆڕی گۆڵی یانه‌ی دوكانی هه‌ژاندو، هانده‌رانی سه‌یدسادق كه‌وتنه‌ ئاهه‌نگ گێڕان.

له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتاییشدا جارێكی دیكه‌ سه‌یدسادق، له‌ رێگه‌ی هێمن عه‌لی ـیه‌وه‌ گۆڵی دووه‌میان تۆماركرد و به‌ ته‌واوی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولی پله‌ یه‌كه‌كان مسۆگه‌ر كردو دووكانیان بێ به‌شكرد له‌ سه‌ركه‌وتن ..
دواجار لادێ غازی فیكه‌ی كۆتایی لێداو سه‌یدسادق سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی و له‌ یاری كۆتاییدا روو به‌ڕووی كفری ده‌بێته‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ پله‌ یه‌ك مسۆگه‌ر كردووه‌.

1206 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2016

بابەتی زیاتر