داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تێکڕای تەمەن لە ئەمریکا دوای ٢٠ ساڵ بۆ یەکەمجار هاتە خوارەوە



تێکڕای تەمەن لە ئەمریکا دوای ٢٠ ساڵ بۆ یەکەمجار هاتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری تەندروستی نیشتمانی ئەمریکا، تێکڕای تەمەنی پیاوان لە ساڵی ٢٠١٤، ٧٦.٥، لە ساڵی ٢٠١٥ بووەتە ٧٦.٣، هی ئافرەتانیش لە ٨١.٣ دابەزیووە بۆ ٨١.٢.

تێکڕای تەمەنی ئافرەتان و پیاوان لەو وڵاتە ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا ٠.١ هەڵکشاوە و بووەتە ٧٨.٨.

بەسەرنجدان لە راپۆرتی هۆکارەکانی مردن, دەردەکەوێت زۆربەی ئەو کەسانە بە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشی سییەکان، برینداربوون لە رووداوەکان، خۆکوژی و نەخۆشییەکانی دیکەی وەک نەخۆشی گورچیلە و شەکر، شەلەل، زهایمەر گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان دەردەکەوێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەم هۆکارانە دەمرن بەرزبووەتەوە بۆ لەسەدا سێ، ژمارەی ئەو کەسانەی بە نەخۆشی زەهایمەر دەمرن گەیشتووەتە ١٥.٧، ژمارەی ئەو کەسانەی بە جوانەمەرگی لە رووداوی جۆراجۆریشدا دەمرن گەیشتووەتە ١١.٣. 
 

778 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2016

بابەتی زیاتر