داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌دا24ی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌وروپی‌ جگه‌ره‌كێشن



سه‌دا24ی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌وروپی‌ جگه‌ره‌كێشن و له‌ناو وڵاتانی‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاش بولگاریا به‌رزترین ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشی تێدایه‌و سویدیش كه‌مترین ڕێژه‌.

ده‌زگای ئاماری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌پشت به‌ستن به‌ئاماری‌ ساڵی 2014 ئاشكرایكردووه‌ نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ته‌مه‌نیان 15ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه‌ جگه‌ره‌بكێشن.
ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌ی جگه‌ره‌ سه‌دا 20ه‌و ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی ناوبه‌ناو جگه‌ره‌ ده‌كێشن نزیكه‌ی‌ سه‌دا پێنجه‌، سه‌دا 28ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن پیاون و سه‌دا20ی‌ دیكه‌یان ئافره‌تن.

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بولگاریا به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی تێدایه‌ كه‌ده‌كاته‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ هه‌موو یه‌كێتیه‌كه‌، دوای ئه‌ویش یۆنان و دواتریش نه‌مسا دێن، له‌به‌رامبه‌ردا نزمترین ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كیشان له‌وڵاتی‌ سوید تۆمار كراوه‌ كه‌ده‌كاته‌ سه‌دا 16ی‌ جگه‌ره‌كێشانی‌ كیشوه‌ره‌كه‌.


595 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2016

بابەتی زیاتر