داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ورۆز به‌رامبه‌ر بوو، به‌ڵام ته‌نها خۆی له‌ یه‌كه‌میی مایه‌وه‌

هه‌واڵ و فۆتۆ: سه‌ید یاسر
 
له‌ یاریگای كه‌مال سه‌لیم، تایبه‌ت به‌ یانه‌ی نه‌ورۆز، له‌ یاری شه‌شه‌می خۆی، نه‌ورۆز روو به‌رووی كوڕانی پایته‌ختی كوردستان، هه‌ولێر، بوونه‌وه‌، به‌ فیكه‌ی داوه‌ری یارییه‌كه‌ یوسف سه‌عید، ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی، یارییه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌، به‌ هێرشه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد، چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێرو به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر، دیدار حامید، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی به‌رپه‌رچدایه‌وه‌، یانه‌ی هه‌ولێر به‌ دژه‌ هێرش یارییان ده‌كرد.
سه‌ره‌نجام تایمی یه‌كه‌م به‌ بێ گۆڵ كۆتایی هات.

تایمی دوو، جارێكی تر به‌ یارمه‌تی هێرشبه‌رانی نه‌ورۆز، به‌هادین به‌كر  و زیاد، له‌ باڵه‌كانی لای راست و چه‌پ، هێرشیان برد، به‌ڵام بێسوود بوو، به‌هۆی به‌هێزی گۆڵپارێزی هه‌ولێره‌و و له‌ ده‌ستدانی هه‌له‌كانی هێرشبه‌رانی نه‌ورۆز، یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

به‌م یه‌نجامه‌، یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ 13 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتوو، یانه‌ی هه‌ولێریش به‌ 7 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه‌.

 

273 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2016

بابەتی زیاتر