Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یوفا گۆڕانكاری له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كاندا ده‌كات


یه‌كێتی‌ تۆپی پێی ئه‌وروپا یوفا چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له‌پاڵه‌وانێتی‌ چامپیۆنس لیگ ده‌كات و به‌فه‌رمیش له‌چامپیۆنس لیگی‌ وه‌رزی‌ 2017 -2018شه‌وه‌ گۆڕانكاریه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن.

پاش كۆبۆنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیكسانده‌ر شیفیرینی‌ سه‌رۆكی‌ یوفا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌وروپا كه‌پێشتر ناره‌زایان به‌رامبه‌ر گۆرانكاریه‌كانی‌ یوفا نیشاندابوو به‌فه‌رمی‌ رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی‌ یوفا راگه‌یاند.

له‌وه‌رزی‌ داهاتووتره‌وه‌ به‌فه‌رمی‌ له‌هه‌ر چوار ولاَتی‌ ئیسپانیاو ئینگلته‌راو ئیتاڵیاو ئه‌ڵمانیا چوار یانه‌ی‌ یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ به‌شداری‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و یانانانه‌شی كه‌به‌شداری‌ پاشكۆی‌ پالاَوتنه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتو نابن ئه‌وا به‌شداری‌ له‌یۆرۆ لیگ ده‌كه‌ن.

بڕی 50 ملیۆن یۆرۆش له‌داهاتی‌ چامپیۆنس لیگ بۆ پاڵه‌وانێتی‌ یۆرۆ لیگ سه‌رفده‌كرێت.
له‌كۆتایشدا یوفا ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌چیتر یاریه‌كانی‌ سه‌رجه‌میان له‌كاتژمێر 9و 45 خوله‌ك به‌ڕێوه‌ ناچن به‌ڵكو به‌رده‌وام دوو یاریان له‌كاتژمێر 7ی سه‌ر له‌ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.


809 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2016

بابەتی زیاتر