داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ستیزن چاوی له‌سه‌ر ئیسكۆیه‌


یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فرانچیسكۆ ئیسكۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌نجام بدات له‌ هاوینی داهاتوودا.

تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ مانچسته‌ر سیتی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسكۆ ئه‌نجام بدات به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌ی زیداندا سه‌ره‌كی نییه‌ و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كروس و مۆدریچ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ماویه‌ پێشوودا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد.

سكای سپۆرت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ گواردیۆلا ده‌یه‌وێت بۆندی له‌گه‌ڵ ئیسكۆ ئه‌نجام بدات و بیكاته‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری هێڵی ناوه‌ندی تیپه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت هاوینی 2018 بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێدێت و ئه‌گه‌ر تا هاوینی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ نوێكردنه‌وه‌یدا ده‌بێت به‌ ناچاری بیفرۆشێت.


230 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2016

بابەتی زیاتر