داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیروپشكی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ یانه‌پاڵه‌وانه‌كان راده‌كێشرێت


بڕیاره‌ سبه‌ینێ تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا رابكێشرێت و چه‌ندین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌هێزی تێدا چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان كه‌ له‌ 32 یانه‌ پێكهاتبوون كۆتایی پێهات، سبه‌ینێ له‌ نیۆنی سویسری تیروپشك بۆ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌نجام درێت.

بڕیاره‌ له‌ قۆناغی 16دا ئه‌و یانانه‌ی سه‌ر به‌ یه‌ك وڵاتن رووبه‌ڕووی یه‌ك نه‌بنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا بوون به‌ریه‌ك ناكه‌نه‌وه‌، به‌ پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كانیش بڕیاره‌ یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان به‌ دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌ بگه‌ن.

ئه‌و یانانه‌ی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن بریتین له‌ ئارسیناڵ و لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی، ناپۆلی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌تڵه‌یكۆی ئیسپانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بوسویا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و مۆناكۆی فه‌ره‌نسی.
له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و یانانه‌ی له‌ پله‌ی دوه‌مدان بریتین له‌ یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی، بایرن میونخو لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی، پاریس سان جێرنانی فه‌ره‌نسی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ به‌نفیكای پورتوگالی.


257 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2016

بابەتی زیاتر