داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی راكێشرا



یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی راكێشا و یاری لوتكه‌ش له‌ نێوان بایرن موینخ و ئارسیناڵدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ له‌ شاری نیۆنی سویسری تیروپشكی قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ راكێشرا، كه‌ به‌هێزترین یاری ئه‌و قۆناغه‌ له‌ نێوان یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی و بایرن میونخی ئه‌ڵمانیدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ دوای ئه‌ویش به‌هێزتین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ نێوان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسیدا ده‌بێت.

له‌ یاریه‌كانی دیكه‌ش دا مانچسته‌ر سیتی به‌ مۆناكۆ ده‌گات، ریاڵ مه‌درید و ناپۆلی، به‌نفیكا و بوروسیا دۆرتمۆند، پۆرتۆ و یۆڤانتۆس، بایر لیڤه‌ركوزن و ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید، هه‌روه‌ها له‌ كۆتاییشدا ئیشبیلیه‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

یاریه‌كانی چوونی قۆناغی 16ی چوار یاریان له‌ 14 و 15ی مانگی دوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چوار یاری دیكه‌یان له‌ 21 و 22ی هه‌مان مانگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش چواریان له‌ حه‌وت و هه‌شتی مانگی سێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چوار یاری دیكه‌ له‌ 14 و 15ی مانگی سێدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

787 جار خوێندراوەتەوە
12/12/2016

بابەتی زیاتر