داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی؛ برسێتی سوودی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت



توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاشكرایكرد كه‌ برسێتی و كه‌می‌ كالۆری‌ جه‌سته‌ سوودی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت و  سیسته‌می‌ به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.

توێژه‌رانی بواری خۆراكی و ته‌ندرووستی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ برسێتی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كالۆری له‌ جه‌سته‌دا كارده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و وا له‌ ده‌ماره‌ خانه‌كان ده‌كات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو كاره‌كانیان به‌جێبگه‌یه‌نن. ئه‌مه‌ش‌ وا ده‌كات كه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێزتر ببێت.

توێژه‌ران ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو  كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالۆری له‌ جه‌سته‌دا به‌هۆی زۆرخۆریه‌وه‌ تێكچوونی‌ كاری‌ خانه‌ده‌ماریه‌كان له‌ جه‌سته‌دا به‌راورد به‌ دۆخی برسێتی و كه‌می كالۆری به‌ ڕێژه‌ی‌ دوو هێنده‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ ته‌سكبوونه‌وه‌و داخرانی مولوله‌كانی خوێن و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ. به‌مه‌ش به‌رگری‌ له‌ش به‌رانبه‌ر به‌ نه‌خۆشی كه‌مده‌كات.

ئه‌و توێژه‌رانه‌ باسیان له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پێویستی تاكه‌كان به‌ خواردن جیاوازه‌ و له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر له‌ هه‌مان تاكیشدا له‌ كاتێكه‌وه‌ بۆ كاتێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بڕێك هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو تێیدا هاوبه‌شن ئه‌ویش ئه‌و بڕه‌ جێگیره‌یه‌ كه‌ مرۆڤێك به‌كاری دێنێ بۆ پاراستنی چالاكیه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار كیلۆكالۆری ده‌بێت.

947 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2016

بابەتی زیاتر