داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

رۆما به‌ ته‌نها چووه‌ دووه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ كالچیۆ




یانه‌ی رۆما سه‌ركه‌وتانێكی به‌نرخی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی میلانی ركابه‌ری تۆماركرد و به‌ ته‌نها پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست.

 دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی رۆما و میلان له‌ پله‌ی دووه‌مدان، له‌ كۆتا یاری هه‌فته‌ی 16ی خوله‌كه‌دا رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌یان به‌بێ گۆڵ كۆتایی پێهات، كه‌ تێیدا نیانگی هێرشبه‌ری میلان هه‌لی پێشكه‌وتنی تیپه‌كه‌ی له‌ ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ تۆماركردنی گۆڵ دوای ئه‌وه‌ی داوه‌ر لێدانێكی سزای بۆ هه‌ژماركردن.

 له‌ گێمی دووه‌مدا و له‌ خوله‌كی 62دا نایگۆلان گۆڵێكی بۆ رۆما تۆماركرد و هه‌ر به‌و گۆڵه‌ش یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی رۆما له‌ یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ له‌ پایته‌ختی وڵات كۆتایی پێهات.

 به‌و بردنه‌وه‌ رۆما بووه‌ خاوه‌نی 35 خاڵ به‌ ته‌نها له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ به‌ جیاوازی چوار خاڵ له‌ دوای یۆڤانتۆسی پێشه‌نگه‌وه‌، میلانیش خاوه‌نی 32 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی سێهه‌مدایه‌


669 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2016

بابەتی زیاتر