داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سان جێرمان رۆدریگێزی‌ ده‌وێت


یانه‌ی‌ پاریسانجێرمانی‌ فه‌ره‌نسی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چرده‌كاته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ جیمس رۆدریگێزی‌  ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌  ئیسپانی.

 پیگه‌ی‌ لی‌ ده‌ سپۆرتی‌ فه‌ره‌نسی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ كارگێڕی‌ یانه‌ پاریسسیه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چرده‌كاته‌وه‌ بۆگواستنه‌وه‌ی‌ جیمس رۆدرێگز و له‌ماوه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌ی‌ یاریزاناندا گرێبه‌ستیكی‌ فه‌رمی‌ پیشكه‌شی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ كۆڵمبیه.

پێگه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكركراكردووه‌ كه‌  ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر هه‌یه‌ جیمس له‌ماوه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌دا ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌شێكی‌ زۆری یاریه‌كان له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌كه‌یدا نیه‌ و یانه‌ پاریسییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه.


872 جار خوێندراوەتەوە
13/12/2016

بابەتی زیاتر