داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دراكسله‌ر ده‌بێته‌ ئامانجی‌ یانه‌یه‌كی‌ ئیسپانی‌


یانه‌ی‌ ئیشبیلیه‌ی‌ ئیسپانی‌ جولیان دراكسله‌ری‌ یاریزانی‌ فۆلفسبۆرگ ده‌خاته‌ چوارچێوه‌ی‌ گرنگیپێدانه‌كانی‌ و ده‌یه‌وێت بۆ ریزه‌كانی‌ بیگوازێته‌وه.

رۆژنامه‌ی‌ بێلدی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ ئیشبیلیه‌ی‌ ئیسپانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ دراكسله‌ر له‌ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌دا تواناكانی‌ به‌ده‌ستبێنێت.

هه‌وڵه‌كانی‌ ئیشبیلیه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ دراكسله‌ری‌ 23 ساڵ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌كه‌ی‌ پێناچێت به‌ كه‌متر له‌ 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری‌ بێت ، وه‌ ئیشبیلیه‌ كیبركێی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ پاریس سان جێرمان و ئه‌رسیناڵ و یۆڤانتۆس ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانی‌ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه.

327 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2016

بابەتی زیاتر