داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زستانه‌دا ڤیتسڵ رووده‌كاته‌ یۆڤانتۆس



یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ له‌لایه‌ن زینته‌وه‌ بۆ هه‌ڵده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئیكسڵ ڤیتسلی‌ یاریزانی‌ یانه‌ رووسیه‌كه‌.
ڤیتسل كه‌ دوای‌ ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ زینیت كۆتاییدێت ده‌توانێت به‌شێوه‌یكی‌ بێبه‌رامبه‌ر رووبكاته‌ یۆڤانتۆس،به‌لاَم یانه‌ رووسیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رۆیشتنیدا سوودمه‌ندبێت و له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری‌ بێت.

گواستنه‌وه‌ی‌ ڤیتسلی‌ 27 ساڵ بۆ خانمه‌ پیره‌كه‌ بری‌ 6 ملیۆن یۆرۆی‌ تێده‌چێت جگه‌ له‌ پاداشته‌كان ، ئه‌وه‌ش دوای‌ ره‌زامه‌ندی‌ میرشا لۆشیسكۆی‌ راهێنه‌ری‌ زینیت دێت كه‌ هاوینی‌ رابردوو هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ په‌كخستنی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ یاریزانه‌كه‌ بوو بۆ یۆڤانتۆس له‌ دوا ساته‌كاندا.

439 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2016

بابەتی زیاتر