داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زیدان هیواخوازه‌ بشتوانێت سێهه‌مین نازناو بۆ یانه‌كه‌ی‌ له‌2016 بباته‌وه‌.

زینه‌دین زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ ریاڵ مه‌درید دڵخۆشی خۆی‌ به‌ئه‌نجامی‌ یه‌كه‌مین یاریی كۆتایی جامی‌ جیهانی‌ یانه‌كان نیشانده‌دات و هیواخوازه‌ بشتوانێت سێهه‌مین نازناو بۆ یانه‌كه‌ی‌ له‌2016 بباته‌وه‌.
له‌كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ یاریی كۆتایی زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ ریاڵ مه‌درید وتی‌: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ هاتنمانه‌وه‌ بۆ یابان ئێمه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌ هاتوین ، به‌هۆی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌ باشه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستشمدان به‌دڵنیایه‌وه‌ بردنه‌وه‌ی‌ یاریه‌كان بۆ ئێمه‌ ئاسان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها زیدان ئاماده‌ی‌ ته‌واوی‌ یاریزانه‌كانی‌ بۆ یاریی كۆتایی راگه‌یاند له‌سه‌روی‌ هه‌موشیانه‌وه‌ سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی‌ یانه‌كه‌ی‌، زیدان هۆشدارشیدایه‌ یاریزانه‌كانی‌ كه‌پێویسته‌ رێز له‌ركابه‌ره‌كه‌یان بگرن و به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌یاریه‌كه‌دا بكه‌ن تائه‌وه‌ی‌ به‌ ئاسانترین شێوه‌ سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن


850 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2016

بابەتی زیاتر