داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئینتەرنێت زیان بە قوتابیان دەگەیەنێت


به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی‌، به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت بۆ ده‌ستخستنی‌ زانیاری‌ له‌ كاتی خوێندندا له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌، زیان به‌ ده‌ره‌نجامی نمره‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
سوزان ڕافیزا پزیشكی ده‌روونی و سه‌رۆكی تیمی توێژه‌ران له‌ زانكۆی میشیگانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای زانیاریدا له‌ كاتی هه‌وڵ و كۆششدا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌ره‌نجامی نمره‌كان. توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر 507 خوێندكار ئه‌نجامدراوه‌.
ئه‌و پزیشكه‌ ده‌روونیه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا خوێندكار سه‌رقاڵ ده‌بێت به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 37 خوله‌ك له‌ كاتی خوێندكاره‌كه‌ ده‌بات.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و ڕایانه‌یه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی‌ هه‌وڵ و كۆششدا پێویسته‌ سوود له‌ ئینته‌رنێت ببینرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌.
سۆزان ڕافیزا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ باشترین كات بۆ ده‌سخستنی زانیاری له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، ئه‌و كاتانه‌یه‌ كه‌ خوێندكاره‌كه‌ له‌كاتی پشوودایه‌.


362 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2016

بابەتی زیاتر