داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ریاڵ مه‌درید ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ گفتووگۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆرتوا



یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ جارێكیتر ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ تیبۆكۆرتوای‌ به‌لجیكی‌ و گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌.
 له‌وباریه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ مه‌دریدی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات پاشكه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سزای‌ یانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن فیفاوه‌ ، كارگێڕی‌ یانه‌كه‌ دجارێكیتر گفتوگۆی‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ تیبۆ كۆرتوا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینه‌ی‌ داهاتوو په‌لكێشی‌ یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆی‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داخوازی‌ زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ كه‌ سه‌رسامه‌ به‌تواناكانی‌ ئه‌و گۆڵچییه‌.

له‌كۆتایشدا ئاس ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ زیدان ده‌یه‌وێت ئه‌و گۆڵچیه‌ بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ كیلۆر ناڤاس له‌داهاتوودا به‌وپێیه‌ی‌ ئه‌و گۆڵچیه‌ ته‌مه‌نی‌ به‌ره‌و سه‌رده‌چێت وره‌نگه‌ نه‌توانێت له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.

800 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2016

بابەتی زیاتر