داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

قه‌ڵه‌وترین پیاوی دونیا ئه‌م بڕیاره‌ ده‌دات


خوان پیدرۆ ئه‌و پیاوه‌ مه‌كسیكیه‌ی‌ كێشی‌ نزیكه‌ی‌ 600 كیلۆ گرامه‌و به‌ قه‌ڵه‌وترین پیاوی‌ جیهان داده‌نرێت، بڕیاری‌ داوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌ كێشی‌ خۆی‌ دابه‌زێنێت.

خوان پیدرۆی‌ 32 ساڵان كه‌ كێشی‌ به‌دیاریكراوی‌ 590 كیلۆگرامه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بچووك كردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌وه‌ كێشی‌ خۆی‌ بۆ نیوه‌ دابه‌زێنێت، ناوبراو له‌باره‌ی‌ خۆیه‌وه‌ وه‌ك قه‌ڵه‌وترین پیاوی‌ جیهان ده‌ڵێت، له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا نابێت شه‌رم له‌خۆت بكه‌یت و پێویسته‌ هه‌وڵی‌ به‌ره‌و پێش چوون بده‌یت و هه‌نگاو به‌ره‌و باشتر بنێیت.

لایخۆیه‌وه‌ خۆسیه‌ ئه‌نتۆنیۆ ئه‌و پزیشكه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی‌ خوان ده‌كات ده‌ڵێت، له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ئامانجی‌ دابه‌زاندنی‌ نزیكه‌ی‌ 300 كیلۆگرام له‌كێشی‌ خوان پیدرۆ، تا ناوبراو بتوانێت جارێكی‌ دیكه‌ به‌پێیه‌كانی‌ خۆی بڕوات كه‌ به‌هۆی‌ قه‌ڵه‌ویه‌كه‌یه‌وه‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ماڵ ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی‌ خوان به‌هۆی‌ زۆری‌ كێشیه‌وه‌ مه‌ترسی‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌شی‌ لێده‌كرێت.


619 جار خوێندراوەتەوە
23/12/2016

بابەتی زیاتر