داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ته‌نها به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ خۆت له‌ نه‌خۆشی بپارێزه‌ ..!

زه‌رده‌ خه‌نه‌  یه‌كێكه‌ له‌و چالاكیانه‌ی كه‌ به‌ سوود بۆمرۆڤ ده‌شكێته‌وه‌و سودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ش ڕاسته‌قینه‌ نه‌بێت  دیسان كاریگه‌ری  باش ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی مێشك و ده‌ماره‌كانی مرۆڤ  به‌جۆرێك كه‌ هه‌رزه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك  حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوكێی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه‌و ئارامیه‌كی ده‌روونی پێ ده‌به‌خشێت .. پێگه‌ی (بوڵد سكای) تایبه‌تمه‌ند به‌ته‌ندروستی  چوار له‌ سوده‌كانی زه‌رده‌خه‌نه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ باسیان ده‌كه‌ین :







1.   گۆڕینه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ :
كاتێك كه‌سێك ده‌بینین زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات ئێمه‌ش ڕاسته‌وخۆ  زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كه‌ین و زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گۆڕینه‌وه‌  ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كراون ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ كاتێك مرۆڤ ده‌بینین زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات به‌شێكی مێشك و ده‌ماره‌كانمان ده‌كه‌وێته‌كار و واده‌كات كه‌ ڕاسته‌وخۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌ڕوودا بكه‌ینه‌وه‌  ئه‌مه‌جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ گۆڕینه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ هۆكارێكه‌ بۆ یه‌كتر خۆشویستن و ڕۆح سوكی له‌لای یه‌كتر .






2.  كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و ئارامبوونه‌وه‌ی دڵ :
زۆر نه‌گونجاوه‌ كه‌ كه‌سێك زه‌رده‌خه‌نه‌بكات و له‌ژێر فشارێكی ده‌رونی و توڕه‌یدا بێت ،  به‌ڵكو كاتێ مرۆڤ زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌كات  ده‌رونی ئارام ده‌بێته‌وه‌و ڕووی ده‌گه‌شێته‌وه‌ و هه‌ست به‌ پشوویه‌كی جه‌سته‌یی ده‌كات .





3. به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات :
زه‌رده‌خه‌نه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی خرۆكه‌ سپیه‌كانی خوێن كه‌ ئه‌و جۆره‌ خرۆكانه‌ به‌رپرسن له‌  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و پاراستنی له‌ش لێیان . هه‌ربۆیه‌  توێژه‌ران ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ كاتێك ده‌رمانێك ده‌درێته‌ مناڵێك  بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ك هه‌وڵبدرێت هۆكارێك بۆ پێكه‌نینی منداڵه‌كه‌ش فه‌راهه‌م بكرێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كه‌دا چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خرۆكه‌ سپیه‌كانی خوێنی زۆرتر به‌كاری خۆیان هه‌ڵده‌ستن و له‌ش له‌ نه‌خۆشیه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یپارێزن .





4. مێشك به‌ته‌ندروستیه‌كی باش ده‌هێڵێته‌وه‌ :
 عاده‌ته‌ن زه‌رده‌خه‌نه‌ مێشك ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئارامی و له‌سه‌رخۆیی یه‌وه‌  و به‌مه‌ش مێشك به‌ته‌ندروستی ده‌مێنێته‌وه‌و  له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ مرۆڤ  زیاتر به‌شه‌وق  ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی كارو چالاكیه‌كانی ڕۆژانه‌یی و  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆسپه‌كانی سه‌رڕێگای ، 
پێگه‌كه‌  له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ی وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ش بگۆڕێت بۆ پێكه‌نینێكی له‌سه‌ر خۆ  ئه‌وه‌  زیاتر و زیاتر سوده‌كانی زیاد ده‌كه‌ن چونكه‌ پێكه‌نین  دڵ له‌ نه‌خۆشی ده‌پارێزێت و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی  وه‌كو  حه‌ساسیه‌ت و ڕه‌بۆو ئیلتهابات و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی تریش له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه‌ 
..
..
..


له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ :   مولود موحه‌ممه‌د 

1037 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2016

بابەتی زیاتر