داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كریستیانۆ رۆناڵدۆ نازناوی كه‌سایه‌تی ساڵی پێدرا

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌لایه‌ن پێگه‌ی سپۆرتی فه‌رنسییه‌وه‌ نازناوی كه‌سایه‌تی ساڵی پێده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیارترین كه‌س بووه‌ له‌ 2016دا.
پێگه‌ی سپۆرتی فه‌رنسی رۆناڵدۆ به‌ كه‌سایه‌تی ساڵ داده‌نێت به‌هۆی گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ی سه‌روه‌ری له‌ تۆپی پێدا دوای ئه‌وه‌ی بۆ چواره‌مجار له‌ ته‌مه‌نیدا تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی جامی ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی هه‌رسێ نازناوی یان پاڵه‌وانه‌كان و سۆپه‌ری ئه‌وروپی و جامی جیهانی یانه‌كانی برده‌وه‌.
ئه‌و پێگه‌یه‌ ده‌ڵێت رۆناڵدۆ كه‌سایه‌تی ساڵی سه‌ر زه‌ویه‌ دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ گرنگترین رووداوه‌كانی ساڵی 2016دا.


1031 جار خوێندراوەتەوە
26/12/2016

بابەتی زیاتر